English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆرانیبێژی گرووپی تمبتیشن ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2018-02-03 [03:31 AM]

هەولێر – ZNA


گۆرانیبێژی سەرەکیی گرووپی تمبتیشن، دینیس ئێدوارد، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

تۆڕی هەواڵی بی بی سیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو گۆرانیبێژە ئەمریکییە لە شاری شیکاگۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

ئێدوارد، لە ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە گرووپی تمبتیشن کردوو و خاوەنی چەندین گۆرانیی بەناوبانگە، لەوانە "کلاود ناین" و "پاپا واز ئۆرلینگ ستۆن" کە هەردووکیان براوەی خەڵاتی گرامین.

 

ئەو گۆرانیبێژە لە ساڵی ١٩٨٠ گۆرانی سۆلۆی گوتووە و وەک گۆرانیبێژێکی سۆلۆ ناسرا.

 

گرووپی تمبتیشن، لە کۆتایی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردوودا، وەک یەکێک لە بەناوبانگترین گرووپەکانی میوزیکی دەناسرا.





ئەم هەواڵە 5281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad