English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێك له‌ عه‌فرین: چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر عه‌فرین
2018-02-03 [03:53 AM]

ZNA - هەولێر


روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دوای شه‌ڕێكی توندیان له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌، هێزه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی توانیان شاره‌دێی بولبوله‌ی سه‌ر به‌عه‌فرین كۆنترۆل بكه‌ن، به‌رپرسێكی كوردی ئه‌و ناوچه‌یه‌ وتی، توركیا هه‌وڵی ژیاندنه‌وه‌ی داعش ده‌دات.

ئه‌و روانگه‌یه‌ كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ له‌نده‌نه‌ وتی، سه‌ره‌ڕای بۆردومانی وشكانی و ئاسمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی توركیا، هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌ هه‌وڵی كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی بولبوله‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و روانگه‌یه‌، ناوچه‌ی جندێرس و ئاواییه‌كانی له‌لایه‌ن توركیا به‌چڕی بۆردومان ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ كۆنترۆلكردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ شكستیان هێنا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌رپرسێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی عه‌فرین، سلێمان جه‌عفه‌ر، توركیا تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ هه‌وڵی ژیاندنه‌وه‌ی رێكخراوی داعش ده‌داته‌وه‌، ئه‌و به‌رپرسه‌ به‌رادیۆ سه‌وای راگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش ئه‌وانه‌ی له‌ موسڵ و ره‌ققه‌ هه‌ڵاتوون، ئه‌وانه‌ن ئه‌مڕۆ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر عه‌فرین.

ئه‌و به‌رپرسه‌ وتیشی، ئافره‌تانی عه‌فرین مه‌ترسیان هه‌یه‌، چاره‌نووسیان وه‌كو ئێزیدیه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا لێ بكرێت.

شه‌فه‌ق نیوز





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad