ZNA- ھەولێر
ھونەرمەندی بە ناوبانگی ئوسترالی سۆفیا مۆنک دەڵێت , ئەو کاتەی سەردانی عێراقم کرد لەسەر یەکێک لە قەرەوێلەکانی سەدام حوسێن دەخەوتم و ھەستێکی سەیرم ھەبوو .
لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی سۆفیا مۆنک رایگەیاند : لە ساڵی ٢٠٠٤ و دوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێن سەردانی عێراقم بۆ پشتگیرکردنی سوپای ئوسترالیا لەعێراق .

مۆنک گووتیشی : چەند شەوێک لە عێراق مامەوە و شەوانە لە یەکێک لە کۆشکەکانی سەدام حوسێن دەمامەوە و لەسەر قەرەوێلەکەی ئەو دەخەوتم و ھەستم دەکرد مردن لێم نزیک دەبێتەوە .

مۆنک راشیگەیاند : ئەو سەردەمە شەوانی بەغدا زۆر ترسناک بوو چونکە تەنھا گوێیبیستی تەقینەوەکان و تەقە دەبوویت .

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 67087جار خوێندراوەتەوە |