English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا... روسیا و ئه‌مه‌ریكا یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و رۆژئاواش نیگه‌رانن
2018-02-03 [04:17 AM]

ZNA - هەولێر


دوای ئه‌وه‌ی دیمه‌شف هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر غۆته‌ زۆرتر كرد، لای خۆیه‌وه‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان ئاشكرایان كرد ئه‌و هێرشانه‌ هێرشی كیمیاوین، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌ر له‌نوێ روسیا و ئه‌مه‌ریكا یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، رۆژئاواش له‌ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی نیگه‌رانن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ده‌ڵێت، تۆمه‌ته‌كانی واشنتۆن بۆ دیمه‌شق كه‌ جۆرێكی نوێ له‌چه‌كی كیمیاوی په‌ره‌پێداوه‌، هیچ راستییه‌كی نییه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه‌، سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د بكاته‌ شه‌یتان.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ ئاژانسی ئه‌نته‌رفاكسی راگه‌یاندوه‌، واشنتۆن نیازی ئه‌وه‌یه‌ پرسی كیمیاوی سوریا بۆ دانانی مینێكی وێرانكه‌ر له‌ پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی به‌كار بهێنێت.

دوێنێ هه‌ینی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جێمس ماتیش به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ له‌ به‌كارهێنانی گازی سارین له‌سوریا نیگه‌رانه‌، وه‌زاره‌ته‌كه‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌م پرسه‌ كردوه‌، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، حكومه‌تی سوریا چه‌ندین جار غازی كلۆری به‌كار هێناوه‌.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكی باسی له‌ ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی دژی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كرد ئه‌گه‌ر به‌راستی غازی سارینی به‌كار هێنابێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و چه‌ند گروپێك ئه‌وه‌یان دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌ غازی سارین به‌كار هاتووه‌، پنتاگنیش به‌دوای‌ به‌ڵگه‌دا ده‌گه‌ڕێت.





ئەم هەواڵە 787جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad