English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جیم کێری بێتاوان دەرچوو
2018-02-03 [04:49 AM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەری کۆمێدی ئەمریکی، جیم کێری، کە تۆمەتی کوشتنی خۆشەویستەکی خرابووە پاڵ، بە بڕیاری دادگا بێتاوان دەرچوو.

 

دادگا بڕیاری بێتاوانی ئەو ئەکتەرە تەمەن ٥٦ ساڵەی دەرکرد کە تۆمەتی خۆشەویستەکەی کاسریۆنا وایتی لە ساڵی ٢٠١٥ـدا خرابووە پاڵ.

 

دایکی ئەو کچە، بریدجید سویتمان، لە دادگا داوایەکی لە دژی کێری تۆمارکردبوو و تۆمەتی کوشتنی کچەکەی خستە پاڵ.

 

لە داوایەکەدا هاتبوو کە ئەو بەهۆی ئەوەی کێری نەخۆشیی لەرێگەی سێکسەوە بۆ کچەکەی گواستبووە و دووچاری ئاڵودەبوون بە ماددەی هۆشبەری کردبوو، گیانی لەدەستدایە، بەڵام کێری ئەو تاوانانەی رەتدەکردەوە.

 

کاسریۆنا وایت شارەزای بواری ماکیاژ و قژ داهێنانی بوو خەڵکی ئێرلەند بوو لە ئەمریکا دەژیا و لە ساڵی ٢٠١٢مەوە پەیوەندی خۆشیەوستیی لەگەڵ جیم کێریدا هەبوو، تاوەکو ئەوکاتەی لە ساڵی ٢٠١٥ـدا بەهۆی بەکارهێنانی بڕكی زۆر ماددەی هۆشبەر گیانی لەدەستدا.

     





ئەم هەواڵە 2962جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad