English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەبێت هۆشیار و ئامادەبین بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان
2018-02-03 [04:54 AM]

نووسینی: نەزهەت حالی


لەو قۆناغەی ئێستادا سه‌قامگیری سیاسی و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی سەرەکی هه‌ر سیاسیەک و هەر تاكێكی ئه‌و كوردسستانه‌یه‌، ئەو ئەرکە مەزنە ته‌نیا بابه‌تێكه‌ كه‌ هه‌م جێگای شانازی ته‌واوی كوردستانیان و دڵخۆشی دۆستان بێت و جێگای نیگه‌رانی نه‌یاران و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان بێت ، پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان شتێك نیه‌ جێگای کەمتەرخەمی لێکردن و چاوپۆشی لێكردن بێت.
. پێم وایه‌ له‌و بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا نابێت له‌ لایه‌ن خودی هاووڵاتیان و نیشتمانپه‌روه‌ران ڕێگه‌ به‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك بدرێت له‌ ژێر هه‌ر ناوێك و بیانوێك بێت ئه‌و ئارامی و ئاسایشه‌ی كه بەخوێن ‌و بینایی چاوه‌كانمان بونیادمان ناوه‌ تێکبدرێت.
باج و تێچووی تێكدانی ئاسایش زۆر كه‌مه‌ به‌ڵام پاراستنی ئاسایش و گه‌راندنه‌وه‌ی بۆ دۆخی ئاسایی و سه‌قامگیری، ئه‌رك و ماندوو بوونی زۆر و تێچوی زۆری ده‌وێت. هه‌بوونی ئاسایش له‌ پێداویسییه سەرەکیەکانی ژیانەوە دابین کردنی زۆر بەنرخە و یەکێك لەبەها‌ هه‌ره‌ گرنگه‌كانی ژیان و مانه‌وه‌ی مرۆڤه‌ .
هاوونیشتیمانیانی ئازیز هه‌ڵگری هه‌ر باوه‌ڕئكی سیاسی و هه‌وادار و ئه‌ندامی هه‌ر پارتێكی سیاسی بن، هەمیشە ئامادە و هۆشیار بن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری كوردستان پێویستی به‌و هۆشیارییه‌ و ئاماده‌ییه‌ ئێوه‌ هه‌یه‌،.بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێكه‌وه‌ نرخ و به‌های ئاسایشی كوردستان بپاڕێزین كه‌ بووه‌ته‌ جێگای ئێره‌یی نه‌یاران و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان. ئه‌و دوژمنانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام پیلان بۆ تێكدانی ئەو ئاسایشە داده‌ڕێژن، به‌ڵام تائێستاش سوپاس بۆ یه‌زدانی مه‌زن هۆشیاری نیشتمانپه‌روه‌ران و گه‌له‌كه‌مان به‌ گشتی پیلانی دوژمنانی له‌ گۆڕ ناوه ،هه‌میشه‌ نیشتمانپه‌روه‌رانی گه‌له‌كه‌مان پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگا هه‌واڵگری و ئه‌منییه‌كان پارێزەری ئاسایشی هەرێمی کوردستان بوون.
خوای گه‌وره‌ كوردستان و كوردستانیان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان بپارێزێت و ئه‌و هێزه‌ه‌مان پێ ببه‌خشێت كه‌ به‌ سه‌ر په‌تای پارچه‌ پارچه‌ بوون و لێكترازان سه‌ر بكه‌وین كه‌ سه‌رچاوه‌ی زۆر له‌ نه‌هامه‌تییه‌كانمانه‌ .





ئەم هەواڵە 3631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad