English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاکیرا ئامادەکاری بۆ گەشتێکی هونەری دەکات     
2018-02-03 [05:39 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە گۆرانیبێژی کۆلۆمبی، شاکیرا، بەنیازی ئەنجامدانی گەشتێکی هونەرییە لە ئەوروپا و بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکاری و پرۆڤە دەکات.

 

شاکیرا بەنیازە یەکەم گەشتی هونەریی خۆی لەمساڵدا ئەنجامبدات کە چەند کۆنسێرتێک لەخۆدەگرێت.

 

گەشتە هونەرییەکە بە کۆنسیرتێک لە شاری هامبۆرگ لە ٣ حوزەیران دەستپێدەکات و جگە لەو کۆنسێرتە سێ کۆنسێرتی دیکە لە شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە سازدەکات.

 

دوا وێستگەی گەشتەکەەی شاکیرا لە ئیسپانیا دەبێت کە لە پێنج شار بەڕیوەدەچێت و لە ٧ تەمموز لە شاری بەرشلۆنە کۆتایی دێت.

 

بەم دواییە میدیای ئیسپانیا باسیان لەوەکردبوو کە شاکیرا خۆی لە دانی باج دزیووەتەوە و گوایە چەندین ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە هەژماری تایبەتیی لە بانک نەماوە و ئەگەر بێت ئەمە راست بێت، زیندانی دەکرێت.





ئەم هەواڵە 5173جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad