English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانیال دای لویس لە کاری هونەری دووردەکەوێتەوە
2018-02-03 [06:12 AM]

هەولێر – ZNA


ئەکتەری سینەمایی و براوەی سێ خەلاتی ئۆسکار، دانیال دای لویس، لە دوای نمایشکردنی دوایین فیلمی، لە کاری ئەکتەری دووردەکەوێتەوە.

 

دوایین فیلمی ئەو ئەکتەرە سینەماییە بەناوی "ڤانتۆم سرید"ـە کە لە جۆری فیلمە رۆمانسییەکانە و باس لە دیزاینەرێکی جلوبەرگ دەکات کە بەهۆی خۆشەویستیی بۆ کچێک تەواوی ژیان دەگۆڕێت.

 

ئەو ئەکتەرە لە دوای تەواوبوونی کاری وێنەگرتنی فیلمەکەی، بڕیاریدا چیتر لە کاری ئەکتەری بەردەوام نەبێت.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە بۆ چەندین مانگ لەگەڵ چەند دیزاینەری جلوبەرگ ماوەتەوە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بتوانێت رۆڵی دیزاینەرێک بگێڕێت.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە بۆ شەش خەڵاتی سینەمایی کاندیدکراوە، لەوانە باشترین فیلم، باشترین ئەکتەر و باشترین دەرهێنەر.

 

لویس، لەرێگەی ئەم فیلمەوە توانی خەڵاتی گۆلدن گلۆب وەک باشترین ئەکتەر بەدەستبێنیت.             





ئەم هەواڵە 2755جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad