English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌هۆی بۆردومانێكی روسیا له‌ ئیدلیب ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
2018-02-04 [10:19 AM]

ZNA – هه‌ولێر


بەهۆی بۆردومانى سوپاى ڕوسیا و هێزەکانى حکومەتى سوریا لە پارێزگاى ئیدلیب لە باکورى سوریا، دەیان کەس کوژران و برینداربوون.

بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، بۆردومانەکە بە موشەکى بالیستى ئەنجامدراوە بۆ سەر شارۆچکەى خان سەبیل لە باشورى ئیدلیب کە بەهۆیەوە دە کەس کوژراون و دەیان کەسى دیکەش برینداربوون.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە شارۆچکەى مەعسەران لە دەوروبەرى ئیدلیب ئەو شوێنەى کە فڕۆکە ڕوسییەکەى لێخراوەتە خوارەوە، بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى ڕوسیاوە خێزانێک کە لە حەوت کەس پێکهاتبوون سەرجەمیان کوژراون.

هاوکات وەزارەتى بەرگرى ڕوسیاش بڵاویکردەوە، لە وەڵامدانەوەى خستنەخوارەوەى فڕۆکە ڕوسیەکەدا هێزەکانیان لە ئیدلیب زیاتر لە ٣٠ کەسیان کوشتووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە پێشتر وەزارەتى بەرگرى ڕوسیا بڵاویکردبووەوە، یەکێک لە فڕۆکەکانى وڵاتەکەى لە جۆرى سیخۆى ٢٥ بە موشەکى دژە فڕۆکە لە ئیدلیب خراوەتە خوارەوە، بە هاوکارى لەگەڵ بەرپرسانى تورکیا هەوڵى گەڕانەوەى تەرمى فڕۆکەوانە ڕوسیەکە دەدات.

 





ئەم هەواڵە 691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad