English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا: عه‌بادی ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بووه‌ بۆ سه‌ر حه‌شد
2018-02-04 [10:42 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


رۆژی شه‌ممه‌ په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد، كه‌ پێشوه‌خت ئاگاداری ئه‌و بۆردوومانه‌ى ئه‌مریكا بوو كه‌ له‌ شاره‌دێی به‌غدادى له‌ ئه‌نبار كرایه‌ سه‌ر چه‌كدارانى حه‌شد.

زه‌ینه‌ب به‌سڕى، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌باره‌ى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق، پرسیارى ئه‌وه‌ى كرد، كه‌ ژماره‌ى سه‌ربازانى ئه‌مریكا چه‌نده‌ و ئه‌ركیان چییه‌، ڕاوێژكارییه‌ یان هه‌واڵگری؟.

هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئایا خه‌رجییه‌كانى ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییانه‌، حكوومه‌تى عێراق له‌ئه‌ستۆى ده‌گرێت، یان هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ داعش".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ حكوومه‌تى عێراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی "حه‌یده‌ر عه‌بادى" ئاگاداری ئه‌و پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌ى شاره‌دێی به‌غدادی بوو كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ چه‌كدارانى حه‌شدى عه‌شایه‌رى بوون به‌ قوربانی.

له‌هه‌فته‌ى ڕابردوو، هێزه‌كانى هاوپه‌یمان نێوده‌وڵه‌تى، له‌ شاره‌دێی به‌غدادى له‌ ئه‌نبار، بۆردوومانى چه‌كدارانى حه‌شدى عه‌شایه‌ریان كرد و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان چه‌كدار بوونه‌ قوربانی.





ئەم هەواڵە 1939جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad