English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرۆکەکانی روسیا ناچەێکی سوریایان بە سەختی بۆردمان کرد
2018-02-04 [12:08 PM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/2/2018 وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، ڤیدیۆی بۆردوومانكردنی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری له‌ ئیدلب بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی بۆمبابارانێكی ورد و ئامانجداره‌وه‌ توانیوویانه‌ 30 له‌ چه‌كداره‌كان بكوژن.

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌یاننامه‌یكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و‌ رایگه‌یاندووه‌: "ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ ژێر كۆنترۆڵی به‌ره‌ی نوسره‌ و له‌و شوێنانه‌وه‌ كه‌ مووشه‌كیان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌ی جۆری "سو-25"ـی رووسی كرد و خستیانه‌ خواره‌وه‌، توانیوومانه‌ 30 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌ بكوژین".

ئێواره‌ی دوێنێش وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌یه‌كی جۆری "سو-25" له‌ كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ پارێزگای ئیدلب،  خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌و فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی كوژراوه. وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌ هه‌وڵدایه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كار بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ ده‌كات".

هێزه‌ ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی رووسیا له‌ شه‌ڕه‌كاندا هاوكاری سوپای سووریا ده‌كه‌ن و پێش چه‌ند رۆژێكیش ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا به‌ شانازییه‌وه‌ باسی له‌ رۆڵی هێزه‌ ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه‌ توانیوویانه‌ لێهاتوانه‌ له‌ سووریا بجه‌نگ و ده‌ریبخه‌ن كه‌ چه‌كی رووسی چه‌ند كاریگه‌ره‌.





ئەم هەواڵە 664جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad