English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فاخر کرمانجی: بۆ دابین کردنی دەرمانی شێرپەنجە پشت بە خێرخوازن دەبەستین
2018-02-04 [02:06 AM]

ZNA-ھەولێر


بە گشتی ئێمە دوو سەرچاوەی داھاتمان ھەیە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە، یەکیان حکومەت دابینی دەکات و یەکیتریش لەلایەن خێر خوازرکانەوەیە.

 

فاخر کرمانجی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی تەندورستی هەولێربە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاندن: ئەمرۆ ٤ـی۲ـی ۲۰۱٨ رۆژی جیھانی شێرپەنجەیە، ھەموو سالێک ئەم رۆژە یاد دەکرێتەوە، لەم رۆژەدا زیاتر ئەم نەخۆشیە دەخرێتە بەرچاو و زیاتر ھانی کەسەکان دەدەن کە ھاوکاری توش بووی ئەم نەخۆشیە بکەن، ئەمرۆ  چالاکیمان ھەیە لە سەر نەخۆشی شێرپەنجە، رۆژی جیھانی شێرپەنجە تەنھا رۆژێک نیە کە ئێمە یادی لێ بکەین، تەنھا لەو رۆژەدا ئامار و کێشەو گرفتەکانی و کێشەی دەرمان و پێداویستیەکانی ئەم نەخۆشیە دەخەینەروو، لەگەل ئەو بەرپرسانەی کە پەیوەندیان بەم بابەتەیەوە ھەیە، ھەم لە بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر و وەزارەتی تەندروستی.

 

کرمانجی گووتی: بە شێوەیەکی گشتی ئێمە دوو سەرچاوەی داھاتمان ھەیە بۆ چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە، یەکیان حکومەت دابینی دەکات و ئەویتریشیان لەلایەن خێر خوازەکانەوەیە، ئێمە زیاتر پشت دەبەستین بەو کەسانەی کە ھاوکاری ئێمە  دەکەن کە خەلکە، لە ھەموو جیھانیش زیاتر پشت بەم داھاتە دەبەسترێت، چ خوازرکانبن چ رێکخراوی حکومی بێ چ رێکخراوی نێودەولەتی بن.

 

هەروەها بەرێوبەری ڕاگەیاندنی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندورستی هەولێر گووتی: ئێمە پشت بە کەسانی خێرخواز دە بەستین زیاتر، وە خەلکێکی زۆریش پشتگیری لەم نە خۆشیە دەکات و ھاوکاری توشبووانی دەکات، بەلام دەرمانی شێرپەنجە کەلە لایەن حکومەتی عێراقەوە دەنێردرا بۆمان، ھەندێک کەمووکورتی ھەیە، دەبێت حکومەتی عێراق  دەرمانمان بۆ رەوانە بکات چونکە نرخەکەی گرانە، حکومەتی عێراق  یەک سالە زۆر بە زەحمەت دەرمان رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە ئێمە  زیاتر لایەنی خێرخوازی دەگرینە بەر. 

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad