English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باس له‌ پلانی ستراتیژی چوار ساڵە بۆ پەروەردە کرا
2018-02-04 [02:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 ئەمڕۆ یەکشەممە له‌شاری هەولێر، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی یونیسێف کۆبوونەوە، بڕیاره‌ ماوەی دوو ڕۆژ قسە لەسەر پلانی کراوەی چوارساڵە بکەن و تیایدا پێداچوونەوە بە پلانەکە بکەن کە لە نێوان هەرسێ لایەن و بۆ ساڵی ۲٠۱٦ تا ۲٠۱۹ واژوو کراوە.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، پلانەکە لە پێنج رەهەند پێک هاتووە کە بریتین لە: ۱.فێرکردن لە باری تەنگەتاوێی مرۆیی ۲.ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری قووتابخانە ۳.کارامەییەکانی ژیان ٤.خوێندنی نائاسایی ٥.ڕۆڵی رێکخراوی یونیسێف لە بەرزکردنەوی چۆنایەتی و جۆرایەتی خوێندن.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، لەم کۆنفڕانسە دوو ڕۆژەییەدا، لە رۆژی یەکەم کە دوێنێ بوو،قسە لەسەر ساڵی یەکەمی پلانەکە کرا کە ساڵی ۲٠۱٦ بوو تا بزانرێت لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی چی بوون و تا چەند سەرکەوتنی بەدەست هێناوە و سەرنج و تێبینییەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم و بەغدا وەرگیران و ئاستەنگەکانیش دیاری کران تا لە ڕۆژی دووەم سوودیان لێ وەربگرن کە ئەمڕۆیە و تیایدا قسە لەسەر پلانەکە لە ماوەی ۲٠۱۷ تا ۲٠۱۹ و چۆنیەتی جێبەجێکردنی دەکرێت.

ڕۆژی دووەم لە سێ پانێل پێک دێت کە تیایدا پێداچوونەوە و تاوتوێی ڕەشنووسی سێ ساڵی ماوەی پلانەکە دەکرێت و شێوازی کارکردن لەگەڵ گرووپی پەروەردە دادەنرێت و ئاستەنگەکانی بەردەم هەنگاوەکانی دابێ باسیان لێوە دەکرێت و دواتریش تێبینییەکانی هەردوو وەزارەت دەخرێنە ڕوو.

لە رۆژی یەکەمی کۆنفڕانسەکەدا، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بۆ هەرسێ نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی ناوەند و هەرێم و ڕێکخراوی یونیسێف ئەنجام درا و تیایدا قسەیان لەسەر کۆنفڕانسەکە و چۆنیەتی جێبەجێکردنی پلانەکە لە ماوەی سێ ساڵی ئایندە کرد.





ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad