English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جونبلات له‌سه‌ر كورد ره‌خنه‌ له‌ توركیا و عه‌ره‌ب ده‌گرێت
2018-02-04 [02:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی پارتی پێشكه‌وتنی سۆشیالیستی لوبنانی وه‌لید جونبلات ره‌خنه‌ی له‌ توركیا و وڵاتانی عه‌ره‌ب گرت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌درێژایی مێژوو له‌به‌رامبه‌ر كورد هه‌یانه‌، وتیشی، كورد بۆ تورك و عه‌ره‌ب وه‌كو گرێیه‌كی لێهاتووه‌.

جونبلات له‌ توێتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وتی، ماوه‌ی سه‌‌ده‌یه‌ك زیاتره‌، هه‌موو رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ گرێی گه‌وره ‌بۆ توركیا پرسی كورده‌، له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی عوسمانییه‌كانیش هه‌ر وابووه‌، پرسیاری ئه‌وه‌شی كردوه‌، بۆچی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ونه‌ یاری لایه‌نگیری به‌تایبه‌ت له‌ عه‌فرین؟

جونبلات ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆچی عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كه‌ونه‌ یاری لایه‌نگیری به‌دیای كراوی له‌ عه‌فرین و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورده‌كان ده‌كه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا شه‌ڕ بكه‌ن، ئه‌وه‌ گرێیه‌كی مێژوییه‌ عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر كورد هه‌یه‌تی، وتیشی، سه‌لاحه‌یدنمان له‌بیر كرد.

ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌ له‌ عه‌فرین به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی سوپای توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌ شه‌ڕدایه‌.





ئەم هەواڵە 865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad