English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق به‌ده‌ركردنی خێزانی چه‌كدارانی داعش تۆمه‌تبار ده‌كرێت
پاشماوه‌ی خانوێكی جوان كه‌ هێرزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ 9ی كانونی یه‌كه‌م وێرانیان كردوه‌



2018-02-04 [03:14 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند، به‌لانی كه‌م به‌رپرسان و كارمه‌ندانی به‌ڕیوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كان و سێ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی باسیان له‌وه‌ كردوه‌، له‌ كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق 235 خێزانیان ناچار كردوه‌ به‌ره‌و كه‌مپی داقوق له‌ پارێزگای كه‌ركوك بڕۆن و ئه‌وانی دیكه‌شیان بۆ دوو كه‌مپی دیكه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ گواستۆته‌وه‌.

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له‌ راپۆرتێكی خۆیدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ كۆچ پێده‌كرێن، چه‌ند گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی خانووه‌كانیان خاپور ده‌كه‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌یان ناچار كردوه‌ منداڵه‌كانیان به‌جێبهێڵن و ئاژه‌ڵی هه‌ندێك خێزانیشیا دزیوه‌، هه‌روه‌ها له‌ ‌چه‌ند كه‌سیشیان داوه‌.

ئه‌م رێكخراوه‌ هۆشدار داوه‌ كه‌ یاسای شه‌ڕ، رێگری له‌ ناچاركردنی خه‌ڵك ده‌كات ماڵه‌كانیان به‌جێبهێڵن، ته‌نها له‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی دیاریكراو نه‌بێت، ئه‌ویش بۆ پاراستنی خه‌ڵك و پێویستی سه‌ربازی ئه‌م كاره‌ ده‌كرێت، تاكاتێكی گونجاو.

روونی كرده‌وه‌، به‌پێی رێنمایی رۆما له‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركردنی فه‌رمانێكی نایاسایی له‌كاتی ململانێكاندا به‌ تاوانی جه‌نگ هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام كۆچپێكردنی به‌زۆر و نایاسایی و به‌رنامه‌ بۆ داڕێژراو كه‌ حكومه‌ت یان گروپێكی رێكخراو ئه‌نجامی ده‌دات ئه‌وه‌ به‌ تاوانێكی مرۆیی داده‌نرێت.


 





ئەم هەواڵە 2194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad