ZNA- ھەولێر
ھەندێک جار ساتە وەختێکی توڕەبوون کارەساتێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە و دەبێتە ھۆی کوشتنی ئازیزترین کەسانی خێزانەکە.
لە ویلایەتی ئەتڵەنتای ئەمەریکی دوو خوشک بە ناوەکانی جلیندریا و لاشیرلی مۆریس لەسەر خواردنی پارچە کێکێک برایەکی خۆیان دەکوژن کە تەمەنی ٣ ساڵان بووە .
برایەکەیان کە تەمەنی سێ ساڵان رووی کردۆتە مەتبەخی ماڵەوە بۆ خواردنی پارچە کێکێک , ئەمەش دوو خوشکەکەی توڕە کردوە و بە داری بیسبۆل لێیان داوە و لێدانەکە بەر سەری کەوتووە و کووشتوویەتی .
کچەکان ھەوڵیانداوە تاوانەکەیان بشارنەوە و گووتویانە بەھۆی خواردنی پارچە کێکەکە خنکاوە , بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە منداڵەکە کوژراوە .



یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / پێگەی سیدتی
ئەم هەواڵە 69433جار خوێندراوەتەوە |