English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا رەتیدەکاتەوە مووشەکەی زەوی بە ئاسمانی بە هێزە هاوپەیمانەکانی لە سووریا دابێت
2018-02-04 [04:51 AM]

ZNA- هەولێر


هێزەر ناوەرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک مووشەکی زەوی بە ئاسمانی کە لەسەر شانەوە ئاراستە دەکرێت بە هیچ گروپێکی چەکداری سووریا نەداوە و گوتیشی ئەوان هەست بە نیگەرانیەکی زۆر دەکەن کە دەبینن ئەم جۆرە چەکە لەلایەن گروپە چەکدارییەکان لە سووریا بەکاردەهێندرێت.

هاوکات گوتەبێژێک بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش رەتیکردەوە کە وڵاتەکەی مووشەکی زەوی بە ئاسمانی بە گروپە چەکدارییە هاوپەیمانەکانی لە سووریا دابێت و گوتی ئەوان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان تەنها جەخت لە شەڕی دژی داعش دەکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ فڕۆکەیەکی جەنگی رووسیا لە پارێزگای ئیدلب لە سووریا لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەهۆی ئاراستەکردنی مووشەکێکی زەوی بە ئاسمان کە لەسەر شانەوە ئاراستە دەکرێت خرایە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەش کوژرا.





ئەم هەواڵە 496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad