English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیویۆرک تایمز: ئیسرائیل و میسر دژی داعش هاوکاریی نهێنیان کردووه
2018-02-04 [05:15 AM]

ZNA- هەولێر


 

رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" له راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، ئیسرائیل و میسر له بیابانەکانی سینا دژی داعش، هاوکاریی نهێنیان هەبوو.

 

نیویۆرک تایمز دەڵێت، سەرەتای ئەم هاوکارییه بۆ سەرەتای توندبوونی کردەوەی جیهادییەکان له ساڵی ٢٠١٥ دەگەڕێتەوه که چەندین جار هێرشیان کرده سەر هێزەکانی سوپا و پۆلیسی میسر.

 

 

 

بەپێی راپۆرتەکه، فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوان و هەلی‌کۆپتەرەکانی ئیسرائیل زیاتر له ١٠٠کردەی سەربازیی نهێنیان دژی داعش له بیابانی سینای میسر ئەنجام داوه.

 

میسر و ئیسرائیل تاکو ئێستا لەسەر ئەم راپۆرته بێ‌دەنگن.





ئەم هەواڵە 628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad