English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبادی و فراكسیۆنە سوننەكان لەبارەی بودجەوە رێككەوتن
2018-02-04 [05:23 AM]

​ZNA- هەولێر


لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران لە زمان ماجدە تەمیمی ئەندامی لیژنەكەوە ئاشكرایكرد، لە كۆبوونەوەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ھاوپەیمانی ھێزە سوننەكان، لەسەر داواكاری سوننەكان لەبارەی بودجەوە رێکكەوتن و عەبادی لەسەر پێدانی موچەی پاشەكەوتكراوی فەرمانبەرانی ناوچە سوننە نشینەكان رازیبووە و لەبری فەوتانی ماددە خۆراكییەكانیش بڕێك پارە بدریێتە ھەر خێزانێكی ناوچە رزگاركراوەكان.

ھەروەھا لەبارەی پێدانی دەستەڵاتی زیاتر بە ئیدارەی پارێزگاكان جگە لە ھەرێمی كوردستان رێكکەوتن و وەزارەتی دارایی عێراق بۆ جێبەجێ کردنی  بڕیارەکهرادەسپێردرێت. بەڵام عەبادی لەسەر تەرخانكردنی بودجە بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە رزگاركراوەكان رازی نەبووە.

جگە لەمە سوننەكان داوای٤٠٠ ملیار دیناریشییان كردووە كە لە رێگەی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانەوە بەسەر ئاوارەكاندا دابەشبكرێت.

رێكکەوتنی عەبادی لەگەڵ سوننەكان بەمانای تێپەڕاندنی بودجەی گشتی بەبێ رەچاوكردنی داواكارییەكانی فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەبێت.





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad