English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکومەتی تورکیا: ئەگەر له منبج سەربازانی ئەمەریکا جلوبەرگی یەپەگەیان لەبەربێت لەگەڵ ئەوان جیاوازیان پێ‌ناکەین
2018-02-04 [05:44 AM]

ZNA- هەولێر


 

جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکومەت، "بەکر بۆزداغ" دەێت، "ئەگەر ئەمانە(هێزەکانی سووریای دیموکرات) لە منبج دەرنەچن، دەچینە منبج، دەچینە رۆژھەڵاتی فوراتەوە".

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "ئانادۆڵو"ی سەر به حکومەتی تورکیا بەکر بۆزداغ گوتوویەتی، "تورکیا بە بەرپرسانی ئەمەریکای گوتووە ئەگەر ئێوە ئەمانە لە عەفرین دەرنەکەن، دەچینە عەفرینەوە. ئەگەر ئەمانەتان پێ دەرنەکرا لە ناوچەکە، ھاوشێوەی قەڵغانی فورات ئۆپەراسیۆنێک دەست پێ دەکەین. ئەگەر ئەمانە لە منبج دەرنەچن، دەچینە منبج، دەچینە رۆژھەڵاتی فوراتەوە. تا ئێستا تورکیا بە ھیچ شێوەیەک بەرپرسانی ئەمەریکای ھەڵنەخەڵەتاندووە."

 

بۆزداغ دەڵێت: "ھەر بۆیە ئەگەر منبج لەوانه پاک نەکرێتەوە، ھێزە چەکدارەکانی تورکیا دواتر بۆ مانەوەی میللەت و دەوڵەتەکەمان، بۆ رێگەنەدان بە دابەشکردنی وڵاتمان و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی، تورکیا ناچارە ئەمە بکات. تورکیا ھیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەردەستدا نییە. تورکیا ئەگەر ناچار نەکرێت، بۆچی ئەم ھەنگاوانە دەنێت".

 

لەبارەی پێدانی ماوەیەکی دیاریکراو بە ئەمریکا لە لایەن تورکیاوە بۆ کشانەوەی تیرۆریستان بەکر بۆزداغ گوتی: "کاتێکی دیاریکراو نەدراوەتە ئەمریکییەکان، بەڵام ئەمە بە روونی دەڵێین. ئەگەر دوای ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، پێشھاتێک نەبێت، تورکیا ئۆپەراسیۆنی سێیەم لەم ناوچەیە (منبج) ئەنجام دەدات، ئەمە بە روونی دەڵێین کەس ناتوانێت سووربونی ئێمە تاقی بکاتەوە".

 

جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ لەبارەی ئەگەری مەترسی بەریەککەوتنی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و سەربازانی تورکیادا لە منبج گوتی: "بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن ئێمە رووبەڕووی تورکیا نابینەوە، ئێمەش ھەمان شت دەڵێین.، بە ھیچ شێوەیەک ناخوازین لە منبج یان رۆژھەڵاتی فورات یان ھەر شوێنێکی دیکە رووبەڕووی یەکتر ببینەوە. دەبێت بە ھەمان شێوە ئەمریکا ھەستیاربێت، ئەگەر سەربازانی ئەمریکا جلوبەرگی تیرۆریستان بپۆشن و وەک ئەوان لەنێو تیرۆریستاندا ببینرێن، ھێرش بکەنە سەر ھێزە چەکدارەکانی سوپای تورکیا، ئێمەش بێ گومان ھیچ جیاوازی ناکەین".

 

ئەم گوتانەی بۆزداغ له کاتێکدایه سوپای تورکیا و چەکدارانی سووریای سەر به ئەو، ماوەی زیاتر له دوو هەفتەیه به هەموو هێزەوه هێرشیان کردۆتە سەر عەفرین، بەڵام بەهۆی بەرگریی سەختی شەڕڤانانی یەپەگه و یەپەژه پێشڕەوییەکی ئەوتۆیان نەکردووه، له کاتێکدا حکومەتی تورکیا دەیگوت به هەفتەیەک عەفرین داگیر دەکات.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad