ZNA - هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بۆ یه‌كه‌م جار ناوی 60 داواكراویان بڵاوكرده‌وه، ئه‌و داواكراوانه تۆمه‌تی چوونه ریزی داعش و قاعیده و به‌عسیان خراوه‌ته پاڵ.
له لیستی ناویداواكراوان كه ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ستی كه‌وتووه، ناوی كچی سه‌دام حوسێن "ره‌غه‌د" كه له ئێستادا له ئوردن نیشته‌جێیه، تێدایه.
له‌ناو ناوه‌كانی دیكه 28 كادری رێكخراوی داعشی و12 سه‌ركرده‌ی قاعیده و 20 سه‌ركرده‌ی حزبی به‌عسی تێدایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پله و پۆستیان ئاماژه‌ی پێكراوه، هه‌ندێكیان وێنه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ره‌گه‌ز عێراقین، ته‌نیا كه‌سێكی لوبنانی تێدایه ئه‌ویش ئه‌مینداری گشتی پێشووی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی "مه‌عه‌ن به‌شور"ه، كه به‌شداری له ئاماده‌كردنی چه‌كداران كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و لیسته‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ناوی رابه‌ری رێكخراوی داعش ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی تێدا نییه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌منی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام روونی كرده‌وه، ئه‌و لیستانه گرنگترین داواكراو له‌لایه‌ن دادگای عێراقه‌وه له خۆ ده‌گرێت و بڕیار دراوه لایه‌نه فه‌رمییه‌كان بڵاوی بكه‌نه‌وه.
ئەم هەواڵە 3508جار خوێندراوەتەوە |