English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وردبینی لە لیستی مووچەی وەزارتێکی دیکەش دەستی پێکرد 
2018-02-04 [08:13 AM]

ZNA- ھەولێر 




لیژنەی وردبینیی مووچەی فەرمانبەران لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەستی بە کارەکانی کرد، بۆ ئەو مەبەستەش فۆرمی تایبەت بەسەر فەرمانبەران دابەشکرا.

نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی حکومەتی عێراق بۆ وردبینیکردن لە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان پێکیھێناوە، فۆڕمی تایبەتیان بە فەرمانبەرانی وەزارەتی ئەوقاف داوە بۆ پڕکردنەوە، بۆ پێدانی زانیاری لەسەر فۆڕمەکەش سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئەو وەزارەتە بانگھێشتی وەزارەت کراون.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی نزیکەی ١٥ ھەزار فەرمانبەری ھەیە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە وردبینییەکە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ٨-٢-٢٠١٨  تەواوبکرێت.

حکومەتی عێراق ٣٣ کەسی بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران ناردوونەتە ھەرێمی کوردستان، سەرەتا لە دیوانی وەزارەتەکان وردبینی دەکەن و دواتر دەچنە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرجەم پارێزگاکان.

لەدوای دەستپێکردنی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی لە ٢٢-١-٢٠١٨ دا،  رۆژی چوارشەممە ٣١-١، لیژنە باڵاکەی بەغدا سەردانی ھەولێری کرد و لەگەڵ نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و سەرجەم وەزارەتەکان کۆبووەوە، لەوکاتیشەوە وردبینیکردن لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەستیپێکردووە.

سەرچاوە رووداو
 





ئەم هەواڵە 7132جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad