English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناتانیاھوو: رووسیا رێگرە لە ھێرشی ئیسراییل بۆ سەر پێگەكانی ئێران لە لوبنان و سووریا
2018-02-04 [08:23 AM]

ZNA - هەولێر


ئیسراییل، بوونی ھێزەكانی ئێران لە باشووری لوبنان و سووریا بە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتەكەی ناودەبات و رووسیاش بە رێگر لە بەردەم ھێرشەكانی سپای وڵاتەكەی بۆسەر پێگەكانی ئێران لەو سنوورانە دەزانێت.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئیسراییل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، بنیامین ناتانیاھوو سەرۆكوەزیرانی ئیسراییل لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا، جەختی لە مەترسییەكانی ئێران بۆ سەر ناوچەكە و دروستكردنی بنكەی مووشەكی و سەربازیی ئێران لە لوبنان و سووریا كردۆتەوە. داواشی لە رووسیا كردووە رێز لە بەرژەوەندییەكانی ئیسراییل لەبەرانبەر ھەرەشەی دوژمنەكانیدا بگرن.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەوبارەوە نووسیویەتی، ناردنی شاندی باڵای رووسیا بۆ ئیسراییل، لە ئەنجامی رەتكردنەوەی داوایەكی مۆسكۆیە لەلایەن ئێرانەوە بە كشانەوەی ھێزەكانی لە باشووری سووریا و لوبنان و نزیك لە سنوورەكانی ئیسراییل.





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad