English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماموستایەکی زانکۆ: ڕۆژنامەگەری کوردی لە ئاستی پێویست دا نیە
2018-02-05 [09:31 AM]

ZNA-ھەولێر


ماموستایەکی زانکۆ رایگەیاند، رەوشی ڕۆژنامەگەری کوردی, مەبەستمان رۆژنامەی کاغەزە لە ئاستی پێویستدا نییە, چ لە رووی کوالیتییەوە چ لە رووی بابەتی, و دیزاین و تەنانەت لە بواری زانیارییەوەش، بابەتەکانیان نوێ نین, ئەوەی ھەیە لە ماڵپەرەکان وەردەگرن.

 

دکتۆر ، ئازاد عەبدولعزیز، بڕیاردەری بەشی راگەیاندنی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆیی سەلاحەدین، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەڕای من رەوشی ڕۆژنامەگەری کوردی, مەبەستمان رۆژنامەی کاغەزە لە ئاستی پێویستدا نییە, چ لە رووی کوالیتییەوە چ لە رووی بابەتی, و دیزاین و تەنانەت لە بواری زانیارییەوەش. بۆیە ئەگەر تەماشایی ھەندێ لە ناوەرۆکی رۆژنامەکان بکەین دەبینین بابەتەکانیان نوێ نین, ئەوەی ھەیە لە ماڵپەرەکان وەردەگرن, ئەوانیش بەھایان لە دەست داوە, چونکە پێش ئەوە ئەوان بڵاو بکەنەوە خوێنەر خوێندوویەتی, ئەمەش وادەکات کە  ھێدی ھێدی جەماوەری بەرەوکەمبوونەوە بڕوات, بۆیە خوێنەر لەو رۆژنامانە دەگەرێت کە بابەت و زانیاری نوێیان لە ھەمبێز گرتووە.

 

دکتۆر، ئازاد عەبدولعزیز گووتی: ماڵپەڕ و پێگە ئەلیکترۆنییەکان کاریگەری بە سەر رۆژنامەی کاغەز کردووە, نەک لە کوردستان بەڵکو لە سەرانسەری دونیا, لەبەر ئەوەی پێگە ئەلیکترۆنییەکان بە بەردەوامی لە نوێ بوونەوەدان واتە بە دەقەو سەعات زایاری و بابەتی نوێ دادەبەزێنن, بەڵام ئەمە مانای ئەوە نادات کە رۆژنامەی کاغەز باونەماوە بە پێچەوانەوە, رۆژنامە کاغەز ھەر دەمێنی, بۆیە ھەندێک لە شارەزایان لەو باوەرەدان کەرۆژنامەی کاغەز و چاپەمەنی لە رووی  بابەتی و ڕاستگۆیی  باشتر لە رۆژنامەی ئەلیکترۆنی دەخاتەڕوو یان بەرچاو دەکات.

 

بڕیاردەری بەشی راگەیاندنی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆیی سەلاحەدین گووتیشی: ئەم زۆری بۆرییەی رۆژنامە و پێگە ئەلیکترۆنیییەکان بوارێکی وایان رەخساندووە, وەک رۆژنامە کاغەزییەکان کە  ھەر لایەن و گروپ و رێکخراوێک ھەبوایە یەکەم جار پەنایان دەبردە بەر رۆژنامەیەک یاخود دەرکردنی گۆڤارێک, ئێستا لە جیاتی ئەمە ئاسانتربوویە پەنایان بردووە بەر دانانی سایت یاخود وێب بلۆگ, ئەمەش خۆی لە خۆیدا بوارەکە بەرو لاوازی دەبات, چونکە زۆرێک لەو کەسانە رۆژنامەنووس نین, یاخود شارەزایەکی ئەوتۆشیان نییە لەو بوارە, ئەمەش وادەکات لەرووی ھەلە و دیزاین و بابەتی بوون و ئەرکی خۆیان لە دەسبدەن, بەڵام فاکتەری ھەرە سەرەکی نەبوونی یاسایەکە کە بتوانێت پێگەکان رێکبخات, لەبەر ئەوەی ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێ من باوەر ناکەم لە ھیچ وڵاتێکی دونیا ھەبێ. 

 

ئازاد عەبدولعزیز گووتیشی: ڕاستە نەبوونی سانسۆر یاخود یاسایەکی تایبەت بە پێگەکان, یان ڕێکخستنێک, کە ھەر کەسێک ھەڵدەستێت بە ئارەزووی خۆی پێگەیەک دروست دەکات، بەبێ بوونی یاسایەک بۆ ڕێکخستنی، ئەمە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ بڵاوکردنەوەی چەندین ھەواڵی شێواو تەشھیرکردن بە کەسایەتی و ناوزڕاندنی کەسان، ڕاستە ھەندێ لە شارەزایانی بواری رۆژنامەگەری پێیانوایە بۆنی سانسۆر لەسەر بواری رۆژنامەنووسی بە پێویست نازانن, بەلام ئێمە دەپرسین ئایا دەبێ ھەر کەسێک ھەستی بە کەیفی خۆی تەشھیر  بە خەڵک بکات بەبێ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت, بەناوی ئازادی ئەم وتانی من واتای ئەو ناگەینێت کەمن دژی ئازادی رۆژنامەنووسیم بە پێچەوانەوە,  سەرەڕایی ئەمەش پێگەی ئەلیکترۆنی ھەیە بە دەستکارییەوە بابەت بڵاودەکاتەوە، ئەمەش بۆ لێدانی کەسایەتی دانی نووسەرانە.

 

دکتۆر ئەوەشی خستەروو: بێگومان ھەر زانیارییەک ئەگەر سەرچاوەی دیار نەبوو, نابێ پشتی پێببەسترێت, چونکە ئەمە گومان لە ڕاستی زانیارییەکان یاخود ھەواڵەکە بۆمان دەخاتە بەرچاو, سەرەڕای ئەمە ماڵپەرەکە متمانە ڕاستەقینەکەی خۆی لە دەست دەدات, چونکە بەردەوام بڵاوکردنەوەی زانیاری ھەڵە بۆ خوێنەرانی وا دەکات جەماوەر و خوێنەری خۆی لە دەست بدەن. ھەروەھا کۆپی ڕایت بابەتەکان, کە زۆر جار دەبینین پێگەیەک بابەتێکی لە ڕۆژنامەیەک یان پێگەیەک بڵاوکردۆتەوە, پێگەیەکی تر ھەڵدەستێ ھەمان بابەت بەبێ ئەوەی دەستکاری بکات لە پێگەکەی خۆیان بڵاو دەکەنەوە, ئەم دیاردەیەش کارێکی ناشایستەیە.

 

دکتۆر ئازاد ئەوەشی روونکردەوە: بەڕای من ئەمە ئەوە دەگەیێنێت کە ماڵپەرەکە خوێنەری نییە, وات نیتوانیوە خۆی دەولەمەند بکات بە زانیاری و بابەتی بەپێز یان ئەو خەسلەتانەی کە پێویستە پێگەکان ھەیانبێ کە سەرنجی خوێنەر بۆ لای خۆی ڕاکێشێت چونکە ئەگەر خوێنەری ھەبێ باوەڕ ناکەم پەنا بباتە بەر ئەم جۆرە کارا ناشیاوانە, ئەمە گونجاو نییە لەگەڵ رەوشت و ئیتیکی کاری میدیایی لە ڕاستیا نگونجێت. 

 

ھەروەھا گووتیشی: بۆ زیاتر گرنگیدا بە رۆژنامەگەری ئەلیکترۆنی سەرەتا پێویستە ھەر وێبسایتێک یاخود پۆرتالێک دەکرێتەوە دبێت ستافێکی تایبەت بە بواری رۆژنامەگەری ئەو وێبسایتە ھەبێت, تەنانەت بارەگایەکی تابەتیش ھەبیت وەک رۆژنامەیەکی کلاسیکیبۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەکی باش و چاک زانیاری و ھەواڵی بە پێز و پڕ بە نرخ بگەینێت بە ھاوڵاتیان و جەماوەر. دانانی یاسایەکی تایبەت بە پێگەکان, ھەروەھا کەسانی شارەزا و پرۆفیشنال لەبەرێوەبردنیان, بەتایبەتی ئەوانەی شارەزاییان ھەیە لە بواری رۆژنامەگەری سەردەم, کەسانی پسپۆر لە رووی زمانەوانی, ھەوڵبدرێت خزمەتگوزاری نەخشە Map لە پێگە ئەلیکترۆنییە کوردییەکان کە ئاسانکاری بۆ بەکاربەر دەرەخسێنێ بۆ ئەوەی ئەو بابەتەی پێویستییەتی دەتوانێ بەئاسانی بدۆزێتەوە دابندرێن. ھەروەکو ئاماژەمان پێکرد بوونی کادیری شارەزا و پرۆفیشناڵ لە پێگە ئەلیکترۆنییە کوردییەکان, کە درک بە تایبەتمەندی پێگە ئەلیکترۆنییەکان بکات, بۆیە پێویستە پێگە ئەلیکترۆنییەکان سوود لە تایبەتمەندی ئینتەرنێت وەربگرن, بە تایبەتی لە بابەتی کارلێکی و ھایپەرلینک و دانانی لینک لە نێو تێکست, کە ئەمە بۆ خۆی بابەتێکی گرنگە, کەچی دەبینین زۆرێک لە پێگە ئەلیکترۆنییەکان پەیرەوی ئەم بابەتە پڕ بایەخ و گرنگە ناکەن. ھەوڵ بدرێت لە ڕووی داڕشتنی ھەواڵ و بابەتە ڕۆژنامەوانییەکان بە جۆرێک کە ڕەچاوی قاڵبە ھونەرییە گونجاوەکان و تایبەتمەندییەکانی ڕۆژنامەگەری ئەلیکترۆنی بکات. بوونی رووپێگەیەکی گشتگیر, پێویستە رووپێگەکە بۆ کەسی بەکاربەر گشتگیر بێت, لە رووی دانانی پێکھاتەی لیستەکان و ئایکۆنەکانی بەرەِنگێک بێت ھەر تەنیا بە نیگایەک کەسی بەکاربەر خێرا لە نێو ھزری خۆیدا وێناکردنێکی تەواو دەست بکەوێت دەربارەی چۆنیەتی و پێکھاتە پێگەکە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 46072جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad