English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەشواق جاف: پێشمەرگە دیلەكانی دەستی داعش لە حەویجە شەهید نەكراون
2018-02-05 [11:35 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بە دواداچوون بۆ كەیستی پێشمەرگە دیلەكانی دەستی داعش دەكات و زانیاری نوێ ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، سەرەداوێكی نوێیان دەستكەوتووە، هاوكات چارەنوسی سێ كوردەكەی ڕۆژئاواش، كە لە لایەن هێزە ئەمنیەكانی عیراقەوە دەستگیركراون  ئاشكرادەكات.

  

دکتۆرە، ئەشواق جاف، ئەندامی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنە پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە بەدواداچوونم بۆ كەیسی دیلەكانی دەستی داعش ئەمڕۆ سەردانی گرتوخانەی فڕۆكەخانەی موسەننام كرد لە بەغدا، لەوێ‌ لەگەڵ دەسگیركراوێكی داعش سەرەداوێكی نوێم لەسەر پێشمەرگە دیلەكانی دەستی داعش دەست كەوت.

 

ئەندامی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنە پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: ناوی تەواوی دیلەكان لە ئێستادا دراوە بە گرتوخانەی فڕۆكەخانەی موسەننا، ئەو داعشەی سەرپەرشتی سجنی پێشمەرگە دیلەكانی دەكرد دەستگیر كراوە و لێم پرسی لەبارەی پێشمەرگەكانەوە، ئەوەی بەیانكرد، كە هیچ یەك لە دیلەكانی شەڕەكانی بەشیر و ڕەشاد، كە ژمارەیان 21 پێشمەرگەیە هیچیان لە حەویجە شەهید نەكراون، ئەو داعشە ئەوەشی بۆ ئێمە ئاشكراكرد، كە بەدەستی خۆی بە نوسراوی فەرمی ئەمیری حەویجە پێشمەرگەكانی ڕەوانەی گرتوخانەی گەیارە كردووە و تەسلیم بە قازی شەرعی ئەو شارە كراون، هۆكاری گواستنەوەشیان ئەوەبووە، كە ئەمیری حەویجە ترسی لە هێزە ئەمنیەكانی عیراق هەبووە لە ناوچەكە و دەشڵێت: "بەدواداچوون بەردەوامە".

 

دکتۆرە، ئەشواق جاف  گووتیشی: لەبارەی ئەو سێ كوردەی ڕۆژئاوای كوردستان، كە پیشەیان بیرلێدان بووە و دەستگیركراون ئەشواق جاف گووتی: "لە ئێستادا ئەو سێ هاوڵاتیە بەناوەكانی (ئیدریس محمد سلیمان، شاهین محمد سلیمان، محەمەد حسین قول اغاسی) ناویان لە زیندانەكانی عیراقدا هەیە و بڕیاری زیندانی هەتا هەتاییان بۆ دەرچووە، ئەمڕۆ چارەنوسیان ئاشكرا بوو، لەكاتێكدا ئەو بڕیارە هەڵەیە، چونكە ئەوان تیرۆرست نەبوون، بۆیە كار بۆ ئەوە دەكەین لەسەر كەیسی ئەوان لەگەڵ وەزیری داد تەمیزی كەیسەكەیان بكرێتەوە، لەنێو دەستگیركراوەكاندا لە گرتوخانەی فڕۆكەخانەی موسەننا سێ كورد هەن، كە پێشتر پێشمەرگەبوون لە خورماتوو، دواتر چوونەتە نێو ڕیزەكانی ڕاییە بەیزا و شەڕی هێزە ئەمنیەكانیان كردووە و دەستگیركراون، داوای بینینیانم كردووە و چاوەڕێی بڕیاری دادوەرم بۆ بینینیان، لە بارەی كەیسی پێشمەرگە دیلەكانی دەستی داعش لە ڕوانگەی قسەكانی ئەو تیرۆرستەی داعش لەو گرتووخانەیە بەردەوامین لە گەیشتن بە سۆراخی دیلەكان.

 

 

رێباز  یونس





ئەم هەواڵە 3262جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad