English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی بەکارهێنانی ماجی
2018-02-05 [01:24 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندویەتی ماجی دەتوانێت لە 24٪ی بەکارهێنەرانی بکوژێت بەهۆی شێوازی دروستکردن و پێکهاتەکانیەوە، چونکە ماجی لە پێست و ئەندامەکانی ناوەوە و ئێسکی مریشک دروست دەکرێت، هەروەها بڕێکی زۆر خوێ و بەهاراتی تێ دەکرێت بۆ خۆشکردنی تامەکەی .

 
هەروەها مادەی "گلۆتاماتی سۆدیۆم"ی تێدایە کە خانەی مێشکی منداڵ تێک دەدات و زیان بە گورچیلە و جگەر دەگەیەنێت ، لە هەندێ حاڵەتدا دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

ئەمەش زیانەکانی ماجیە:

-بەهۆی بوونی مادەی "تاکە گلۆتاماتی سۆدیۆم" کاردەکاتە سەر توانای بینین و بۆی هەیە پاش بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی زۆر ببێتە هۆی کوێربوون.

-توشبوون بە ئازاری سەر و شەقیقە.

-خانەکانی مێشک تێکدەدات ،واتە ئەگەری توشبوون بە زەهایمەر زیاد دەکات.

-بەهۆی بوونی مادەی (E-621) لە پێکهاتەکانیدا بۆی هەیە ببێتە هۆی ژەهراویبوونی مرۆڤ.

-چەوریەکانی ناو لەش زیاد دەکات و دەبێتە هۆی قەڵەوی.

-ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس.

-بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر خوێ و بەهارات تێیدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە، لە ئەنجامدا ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاتر دەکات.

-ئەگەر ئافره‌تی دووگیان بیخوات ئەگەری شێواندنی خانەکانی مێشکی کۆرپەلە زیاد دەکات.


 





ئەم هەواڵە 6334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad