English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانێتی ئەمریکا و ئەرجەنتین بۆ بەرەنگاربوونەوەی حزبوڵڵای لوبنانی
2018-02-05 [02:10 AM]

ZNA-هەولێر


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەرجەنتین رایانگەیاند، کە بەیەکەوە بەشێوەیەکی چڕ کار دەکەن بۆ راگرتنی تۆڕەکانی پاڵپشتيكردنى"حزبوڵڵای لوبنانی" لە ئەمریکای لاتینی، به‌مه‌به‌ستى پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە.

رێکس تیله‌رسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبه‌شدا لەگەڵ هاوتا ئەرجەنتینییەکەی، خۆرخی فوری لە بۆینس ئایرسى پایتەختی ئەرجەنتین رایگەیاند، "ده‌رباره‌ى حزبوڵڵای لوبنانی گفتوگۆمان کرد و باسمان له‌ دانانى ميكانيزمێك كرد بۆ راوه‌دوونانی ئه‌ندامانى ئەم رێکخراوە تیرۆریستیيه‌ى کە سنوورى چەند وڵاتێک دەبڕن و کارى بازرگانيکردن بە مادە هۆشبەرەکان و مرۆڤ و قاچاخچێتی شووشتنەوەی پارە دەکەن، ئێمە وای دەبینن ئەمانە هەمووی بەستراوەته‌وه‌ بە پاڵپشتێکردنی تیرۆر".

تیله‌رسۆن ئەوەشی زیاد کرد، "بەتایبەتی لەسەر بوونی حزبوڵڵای لوبنانی لەم ناوچه‌يه‌ى نيوه‌ى گۆى زه‌وى گفتوگۆمان کرد و، ئێستا روونە کە حزبوڵڵای لوبنانی پارە کۆدەکاتەوە بۆ پاڵپشتيكردنى چالاکییە تیرۆریستییەکانی، بۆیە پێویستە لەسەر بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ئەو رێکخراوە رێککەوین".





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad