English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری یوئێن بۆ ژمارەی قوربانیان لە عێراق لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠١٨
2018-02-05 [04:38 AM]

ZNA- هەولێر


 

بە پێی ئەو ئامارەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریی عێراق (یونامی) ‏بڵاوی کردووەتەوە، لە دەرەنجامی کردەوە توندوتیژی و تیرۆرستی و پێکدادانی چەکداری کە لە مانگی کانونی دووەمی  ٢٠١٨دا ‏ڕوویانداوە، ١١٥ ھاووڵاتیی سڤیل لە عێراق کوژراون  (کە پۆلیس ناگرێتەوە) و ٢٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

لە بەیاننامەکەی یونامیدا ھاتووە: لەو ژمارەیە لە پارێزگای بەغدا، کە بەرکەوتەترین پارێزگا بووە، ‌ ٣٢٣ ھاووڵاتیی سڤیل بوونەتە قوربانی (٩٠ کوژراو و ٢٣٣ بریندار)‌. دوای ئەو پارێزگای دیالە دێت کە ئامارەکانی برتییە لە (٨ کوژراو و ١٥بریندار) و ئاماری پارێزگای نەینەواش بریتییە لە (١٣ کوژراو و ٧ بریندار) . یونامی نەیتوانی  ئاماری قوربانیانی سڤیل بۆ مانگی کانونی دووەم لە پارێزگای  ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای ئەنبار وەربگرێت.

 

لەم بارەیەوە یان کوبیش، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق وتی " تیرۆرستان بەردەوامن لە ھێرشی جۆراوجۆر بۆ سەر ھاوڵاتیانی سڤیل، ئەگەرچی تواناکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە. دوو تەقینەوەکەی گۆڕەپانی تەیەران لە شاری بەغدا کە بووە ھۆی کەوتنەوەی چەندین قوربانی لە نێو کرێکاران و خەڵکی بێتاوان نیشانەی ئەوەن کە تیرۆرستان ھیچ بەھایەک بۆ ژیانی مرۆڤەکان لەبەرچاو ناگرن. پێویستە ھەموومان بەردەوام ئاگاداربین و ڕووبەڕووی ئەو کردەوە تێکدەرانە ببینەوە".





ئەم هەواڵە 2095جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad