English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی ناخۆش بۆھاندەرانی بەرشەلۆنە 
2018-02-05 [04:52 AM]

ZNA- ھەولێر 


لەگەڵ ئەوەی ئەم وەرزە یانەی بەرشەلۆنە باشترین ئاست پێشکەش دەکات , بەڵام پێکانی یاریزانەکانی گەورەترین کێشەیە رووبەرووی ڤالڤێردی راھێنەر بووتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی , جیرارد پیکێ ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە یاری دوێنێ شەوی یانەکەی لەبەرامبەر یانەی ئیسپانیول تووشی پێکان ھاتووە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , پیکێ لە یارییەکەی دوێنێ شەو تووشی پێکان ھاتووە لە رانی و ئەمڕۆش چەند پشکنینێکی پزیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت بۆ دیاری کردنی رادەی پێکانەکەی . 

لەھەواڵەکەی ئاماژە بەوە کراوە, بە گوێرەی پێکانەکەی پیکێ بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە , بەم شێوەیەش ناتوانێت لەبەرامبەر ڤالەنسیا لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا و یاری چوون لە چامپیۆنزلیگ لەبەرامبەر یانەی چێلسی یاری بکات . 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 2437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad