English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیوانی چاودێری خولێک بۆ چۆنیەتی وردبینی کردنی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران دەکاتەوە
2018-02-05 [05:00 AM]

ZNA- هەولێر


 

بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی توانستی فەرمانبەرانی چاودێری دارایی، رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥/٢/٢٠١٨ لە ھۆلی کۆبوونەوەکان، دیوانی چاودێری دارایی ھەڵسا بە رێکخستنی وۆرکشۆپێکی کراوە بۆ بەڕێوەبەر و سەرۆک دەستەکانی چاودێری و ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی دیوانی چاودێری دارایی، بە ناوونیشانی چۆنیەتی وردبینیکردنی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەران لە دامودەزگا حکومییەکان.

 

وۆرکشۆپەکە سێ تەوەری لە خۆی گرتبوو و لە تەوەری یەکەمی وۆرکشۆپەکەدا عەبدولقادر عەلی ژمێریاری یاسایی، باسی لە ژمێریاری حکومی و جۆرەکانی کرد و ئەو سیستەمە ژمێریارییانەی لە ھەرێم و بەغدا پەیرەو دەکرێن تاوتوێکران و لە ھەر فەرمانگەیەک چ سیستەمێک پەیرەو دەکرێت، باسی لێوەکرا.

 

لە تەوەری دووەمی وۆرکشۆپەکەدا تالیب تاھیر بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی دیوان باسی لە یاساکانی پەیوەندیدار بە مووچە و میلاکات  و ئە م پرۆژە یاسایە ی ئیستا لە گفتوگۆدایە لەپە رلە مانی کوردستان. وە ئەو بابەتانەی کە لە سەرمووچە و ناوونیشانی فەرمانبەران کاریگەرن باسیان لێوەکرا.

 

لە تەوەری سێیەمدا داود سلێمان ژمێریاری یاسایی،  باسی لە چۆنیەتی رێکخستنی لیستی مووچە کرد و ئەو بابەتانەی کاریگەرییان لە مووچەی فەرمانبەران ھەیە.

 

دواتر دەرگای گفتوگۆ کرایەوە و ئەو کێشانەی لە ئەرکی رۆژانە دێتە بەردەم چاودێرانی دارایی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad