ZNA-هەولێر وه‌زاره‌تی به‌رگری چین سه‌ركه‌وتنی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی سیسته‌می رێگرتن له مووشه ئاسمانییه‌كانی راگه‌یاند و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به هه‌نگاوێكی به‌رگریكردن ناساند و گوتی، ”ئه‌م هه‌نگاوه له دژی هیچ وڵاتێكی تر نییه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، چین تۆژینه‌وه‌كانی له باره‌ی هه‌موو جۆره مووشه‌كه‌كان چڕكردووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و مووشه‌كانه‌ی له توانایاندایه مانگه ده‌ستكرده‌كان تێكبشكێنن له بۆشایی ئاسمان تا ده‌گاته مووشه‌كه بالیستیكییه پێشكه‌وتووه‌كان كه كڵاوی ناوكی هه‌ڵده‌گرن، ئه‌مه‌شییان له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه كه سه‌رۆكی چین، شی جین بینگ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری چین دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كی كورتدا، گوتی: ”ته‌كنه‌لۆجیای به‌رگری مووشه‌كه دژ به مووشه‌كه‌كان، له نێو خاكی چین به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدراو و تاقیكردنه‌وه‌كه به ئامانجه پێشبینیكراوه‌كانی خۆی گه‌یشت و ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ش بۆ به‌رگرییه له خاكی چین و دژ به هیچ وڵاتێكی تر نییه.
ئەم هەواڵە 1429جار خوێندراوەتەوە |