English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو شوێنانەی بە ناوی داشكاندن فێڵ ده‌كەن لە 1 ملیۆن تاوەكو 5 ملیۆن دینار غەرامە دەكرێن
ئه‌رشیف، وه‌رگیراو
2018-02-06 [10:31 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسێكی  وەزارەتی  بازرگانی ئاشكرای دەكات بە ناوی  داشكان مۆڵ و شوێنە بازرگانیەكان فیڵ لە خەڵك دەكەن و دەشڵێت: شوێن هەبووە داشكانی نوسیووە بەڵام كاڵاكەی بایی 10 دۆلار بووە كەچی بە 20 دۆلاری فرۆشتووە.

نەوزاد ئەدهەم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی به‌باسی راگەیاند: بەشێك لە مۆڵ و سوپەرماركێت و و شوێنە بازرگانیەكان تابلۆیان هەڵواسیوە نوسیویانە 50% یان 70% داشكانیان كردووە، بەڵام مەسەلەكە راست نیە و تەنها دەیانەوێت وەكو فێڵێك بەكاری بهێنن بۆ راكێشانی خەڵك.

 

ئه‌و ئاماژەی بەوەدا،  نوسراوێكیان بۆ وەزیری بازرگانی كردووە و وەزیریش رەزامەندیداوە تیمی چاودێری بازرگانی شارەكان بەدواداچوون لەسەر ئەوە بابەتە بكەن، گوتیشی: تیمەكانی چاودێری بازرگانی بۆیان هەیە پسولە و مەنەفێستی ئەو كاڵایانە سەیر بكەن كە شوێنەكان بانگەشەی داشكانی بۆ دەكەن، بۆ ئەو كارەش میكانزمی تایبەتمان داناوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتە بكەین.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی رونیشی كردەوە ئەوەی داشكانی كردبێت لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت ئەوەشی دەیەوێت داشكان بكات دەبێت سەردانی چاودێری بازرگانی بكات و ئەو كاڵایانەی دەیەوێت داشكانی بۆ بكات وردەكاریەكەی بخاتەڕوو.

نەوزاد ئەدهەم ده‌ڵێت ئه‌و شوێنه‌ی دشكانی كردووه‌ ئەگەر داشكانەكە راست نەبێت ئەوە لە لایەن چاوێری بازرگانی ملیۆنێك دینار شوێنەكە غەرامە دەكرێت،تاوەكو 3 ملیۆنیش بەرێوەبەری گشتی بازرگانی و تاوەكو 5 ملیۆنیش لە دەسەڵاتی وەزیری بازرگانیدایە.

نەوزاد ئەدهەم باس لە بەڵگەیەك دەكات و دەشڵێت: شوێن هەبووە داشكانی نوسیووە بەڵام كاڵاكەی بایی 10 دۆلار بووە كەچی بە 20 دۆلاری فرۆشتووە بۆ ئەوەش بەڵگەمان لە لایە.

 





ئەم هەواڵە 1609جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad