English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆما سۆرمان دەرهێنەریک تاوانبار دەکات
2018-02-06 [10:39 AM]

هەولێر – ZNA


خانمە ئەکتەری سینەمایی، ئۆما سۆرمان دەرهێنەریک بە تۆمەتی کوشتنیی تاوانبارکردووە.

 

ئەو ئەکتەرە تەمەن ٤٧ ساڵە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە لە کاتی وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی "کیل بێل" لە دەرهێنانی کوێنتین تارانتینۆ، ئەگەری ئەوبوو بکوژرێت و هۆکارەکە بۆ دەرهێنەری فیلم دەگەڕێنێتەوە.

 

ئەو ئەکتەرە بەهۆی وێنەگرتنی یەکێک لە دیمەنەکان، دووچاری رووداو بووە وبەهۆیەوە برینداربوو و لە دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە تارانتینۆی بەوە تاوانبارکرد کە هەوڵی کوشتنیی داوە.

 

ئەو ئۆتۆمبێلەی لەم دیمەنەدا بەکارهاتبوو، ئۆتۆمبێلێکی باش نەبووە و رێگاکەی خۆڵ بوو و بەهۆیەوە دووچاری رووداوی هاتووچۆ بوو.

 





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad