English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی خەرجی وەزارەت و فەرمانگەكانی دیاریكرد
2018-02-06 [11:02 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بۆ بەرێوەبردنی داموو دەزگاكانی حكوومەت و چۆنیەتی خەرجیەكان، وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێك دەردەكات.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی هه‌رێمی كوردستان كە لە مانگی رابردوو دەرچووە، ئاماژە بە چەند خەرجیەك كراوە بۆ بەرێوەبردنی فەرمانگە و داموو دەزگاكان.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەداوە چەند جۆرە كرێیەكی وەكو ئاو و كارەبا و تەله‌فۆن لە لایەن گەنجینەكان بۆ فەرمانگەكان خەرج دەكرێت بەو مەرجەی پسولەی خەرجیەكە رەسەن بێت، هەروەها لە چوارچێوەی پێشینەی مانگانەی فەرمانگەكان رێگە دەدرێت تاوەكو 600 هەزار دینار خەرج بكرێت بۆ پێداویستی و كەلوپەل و ئامێری زۆر پێویست.

لە ساڵی رابردوودا تاوەكو 300 هەزار دینار كەلوپەلی پێویست و گرنگ رێگەی پێدرا بوو بەڵام ئەمساڵ زیادكراوە بۆ 600 هەزار دینار.

جگە لە خەرجی  كرێی ئاو و كارەبا و تەلەفۆن هەر پارەیەكی تر خەرج بكرێت ئەوە دەبێت رەزامەندی وەزارەتی دارایی بۆ وەربگیرێت، دووپاتیش كراوەتەوە ئەگەر لە دەرەوەی بڕیاری وەزارەتی دارایی و پێشینەی مانگانە هەندێك گرێبەست بو كڕینی كاڵاو كەلوپەل بكرێ ئەوە وەزارەتی دارایی بەرپرس نابێت لەو بابەتە.

 

 





ئەم هەواڵە 4972جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad