English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: رژێمی سووریا گازی کلۆرینی دژبە خەڵکی سفیڵ بەکارهێناوە
2018-02-06 [11:09 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێ: "ئەمریکا بە بیستنی بەکارهێنانی گازی کلۆرین لەلایەن رژێمی سووریا تاساوە".

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە:"ئەمجارە لە سەراقیبی پارێزگای ئیدلب، رژێمی سووریا گازی کلۆرینی بۆ تیرۆرکردنی خەڵکی سڤیلی سووریا بەکارهێناوە". لەو شارە شەڕ لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی بەشار ئەسەد و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بەردەوامە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە تویتێکدا رایگەیاندووە: "ئەمە شەشەم جارە لەماوەی 30 رۆژی رابردوودا راپۆرتی بەکارهێنانی گازی کلۆرمان لە سووریا بەدەستبگات". 

هیزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەوڵدەدەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر گوشارخستنەسەر رووسیا و یاوەرانی یەکبخەن، تاوەکو بەکارهێنانی گازی کیمیاویی لە وڵاتەکە رابگرن.





ئەم هەواڵە 1201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad