English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەحمەد قەدەفەری: یەکێتی گۆنگرە نەبەستێت دەبێت فاتیحای بۆ بخوێنین
2018-02-06 [11:13 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرکردەیەکی یەکێتی ڕای گەیاند، ھەوڵێک ھەیە بۆ ئەوەی یەکێتی کۆنگرەی چوارەم نەبەستێت، بەڵام ئەوانەی کار بۆ دواخستنی کۆنگرە دەکەن، ھیچکات دڵسۆزی یەکێتی نەبوون و دەیانەوێ یەکێتی بەم شێوازەی ئێستای بمێنێتەوە و ئەگەر یەکێتی کۆنگرە نەبەستێت، دەبێ فاتیحای بخوێنێن.

 

ئەحمەد قەدەفەری، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ھەڵەبجەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: "کۆنگرە بۆ یەکێتی وەکوو ھەناسەدان پێویستە، ئیتر ھیچ پاساوێک نەماوە بۆ ئەوی یەکێتی کۆنگرە نەبەستێت، یان کۆنگرە دوا بخات، بەڵام ئەگەر یەکێتی کۆنگرە نەبەستێت، ئەوکاتە دەبێ گۆڕ بۆ خۆی ھەڵبکەنێت و بچێتە ناوی و فاتیحای خۆی بخوێنێت".

 

ئەو سەرکردەیەی یەکێتی ڕوونیشی کردەوە: "لە کاتی بەستنی کۆنگرەدا سێ بڕیارمان دا کە ھەر چوار ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستین، بەڵام ئەوە ماوەی حەوت ساڵ زیاترە، یەکێتی کۆنگرەی نەبەستووە و کێشەکانی زیاتر بوون، بۆیە بە بۆچوونی من تەنھا کۆنگرە دەتوانێ کێشەکانی یەکێتیی چارەسەر بکات".

 

ئەحمەد قەدەفەری ئاماژەی بەوەش دا: "ھەوڵی ئەوە دەدرێت کۆنگرەی یەکێتی بۆ دوای ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان دوا بخرێت، بۆ ئەوەی یەکێتی بە شپرزەیی بەشداریی ھەڵبژاردنەکان بکات، بەڵام ئەوانەی دەیانەوێت یەکێتی کۆنگرە نەبەستێ، نیەتی ئەوەیان ھەیە یەکێتی ھەڵبوەشێتەوە."

 

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ھەڵەبجەی یەکێتی، جەختی لەوەش کردەوە: "تەمەنا دەکەین یەکێتی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کۆنگرە ببەستێت، بۆ ئەوەی بتوانین کێشەکانی یەکێتی چارەسەر بکەین و خزمەتی زیاتر بە ڕێبازەکەی ھەڤاڵ مام جەلال بکەین".





ئەم هەواڵە 901جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad