English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا پێدانی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاسان دەكات
2018-02-06 [11:34 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


لە هەنگاوێكی تازەدا توركیا ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانى هەرێمی كوردستان دەكات، پێشووتر تەنها بۆ چەند جۆرە كەسێك ئاسانكارى هەبوو بەڵام ئێستا بۆ هەموولایەك ئەو ئاسانكاریە دەكات.

بەپێی نوسراوێكی بەشی پێوەندیەكانی توركیا لە فەرمانگەی  پێوەندیەكانی دەرەوەی حكوومەتی  هەرێمی كوردستان ئاماژە بە ئاسانكاری كراوە بۆ پێدانی ڤیزای توركیا بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان.

لە نوسراوەكە هاتووە: دوا بەدوای كۆبونەوەمان لەگەڵ یاریدەدەری كونسوڵی گشتی توركیا سەبارەت بە  ئاسانكاری دابینكردنی ڤیزای توركیا، پێیان راگەیاندین ئێستا میكانیزمێكی پێویست داندراوە بۆ دابینكردنی ڤیزای توركیا، تەواوی هاوڵاتیان دەتوانن بە ئاسانی ڤیزا وەربگرن بە بێ پشتگیری فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە.

فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە،جەختی كردۆتەوە پێشووتر ڤیزای توركیا ئاسانكاری  تەنها  بۆ شاندە فەرمیەكان و بەرپرسانی باڵای حكوومەت و نەخۆشی كتوپڕ دەكرا، بەڵام ئێستا بۆ تەواوی هاوڵاتیان ئاسانكاری دەكرێت.

فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوە ئاماژەی بەوەداوە كەوا رێكارەكانی پێدانی ڤیزای توركیا بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەرهاتووە بە جۆرێك هەموو هاوڵاتیەك دەتوانێت بە ئاسانی ڤیزا وەربگرێت.

روونیشكراوەتەوە هاوڵاتیان بۆ دەستكەوتنی ڤیزای توركیا دەتوانن لە سەنتەری ڤیزا لە گوڵان تاوەر (سەنتەری بازرگانی جیهانی) داواكاری و مامەڵەی خۆیان پێشكەش بكەن، پێویست بەوە ناكان ئەو مامەڵانە لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێم بكرێت.

زیاتر لە34 وڵات نوێنەرایەتیان لە  هەرێمی كورستان هەیە كە 16 وڵاتیان  ڤیزا بە هاوڵاتیان دەدەن.

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad