English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پنتاگۆن: هێزەکانمان لە عێراق دەمێننەوە
2018-02-06 [11:47 AM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئەمریکا ڕایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە بەرنامەی ئەواندا نییە و نیازیان نییە لە داهاتوویەکی نزیکدا تەنانەت یەک سەربازیش لە عێراق پاشەکشە پێبکەن.

 ئێریك باهۆن گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بە (ئه‌لحورە)ی ڕاگەیاند: کە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە بەرنامەی ئەواندا نییە و نیازیان نییە لە داهاتوویەکی نزیکدا تەنانەت یەک سەربازیش لە عێراق پاشەکشە پێبکەن.

سەرچاوەکەی پنتاگۆن ئەوەشی ڕاگەیاند، کە ئەو هێزەی لە عێراق كێشراوەتەوە بەڕێككەوتن بووە لەگەڵ بەغدا، چونكە ئەو هێزە ئەركی مەشق و راهێنان بووە و ئێستاش هێزەكە دەبرێنە ئەفغانستان.

لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی پاشەكشەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق هات کە تیایدا (سەعد حەدیسی) گوتەبێژی حكومەتی عێراق بۆ ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس ڕایگەیاندبوو بەهۆی كۆتایی هاتنی شەڕی داعش، ئەمریكا هێزەكانی خۆی لە ناو عێراق دەكێشێتەوە.

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 2413جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad