English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توشبوانی نه‌خۆشی گورچیلە نابێ ئەم گۆشتە بخۆن
2018-02-06 [12:02 PM]

​ZNA – هه‌ولێر


توێژەران دەڵێن ئەو کەسانەی کەدەیانەوێ خۆیان بەدووربگرن لەخواردنی پۆتاسیۆم لەنێو سستمی خۆراکیاندا بەھۆی توشبونیان بەنەخۆشیەکانی گورچیلە وگرفتی تر دەبێ خۆیان بەدووربگرن لەو جۆرە گۆشتانەی کەسۆدیۆمی کەمە.


بەپێی ئەو راپۆرتەی کەئەکادیمیای خۆراکی و زانستی سستمە خۆراکییەکان بەپشت بەستن بەتوێژینەوەیەکی کەنەدی ئاشکرایکردوە، دەرکەوتوە گۆشتی مریشک و گۆشتی لەقتونراو سۆدیۆمی کەمە و پۆتاسیۆمی بەرێژەی ٤٤% تێدایە کەنیوەی رێژەی مریشک و گۆشتی ئاسایی و فرێشە.


توێژەران دەڵێن ھۆکارەکە دەگەرێتەوە بۆ کاریگەری پۆتاسیۆم لەسەر ئەو بەرھەمانەی سۆدیۆمی کەمە.


لەوبارەیەوە (پۆلین دارلینگ) لەزانکۆی ئۆتاوا رایگەیاند دەرکەوتوە خۆراکە لەقتونراوەکان سۆدیۆمی کەمترە، ئاشکراشیکردوە کەئەوانەی خۆراک لەقتو دەنێن پۆتاسیۆم و فسفۆری تێدەکەن تا تامێکی جێگرەوەی سۆدیۆمی ھەبێت.


دارلینک بەرۆیتەرزی راگەیاندوە ئێستا بابەتەکە روون نیە کەئایا خۆراکە کەم سۆدیۆمەکان خواردنیان ئارام و ئاساییە بۆ توشبوانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و گورچیلە و ئەوانەی دەرمانی بەرزە فشاری خوێن دەخۆن.


پسپۆڕەکە بۆ ئاژانسی رۆیتەرز دووپاتی کردۆتەوە ئەوانەی کەنەخۆشیەکانی گورچیلەیان ھەیە دەبێ ئاگاداربن لەبارەی گۆشت و مریشکی کەم سۆدیۆم و باشترە گۆشت و مریشکی فرێش ھەڵبژێرن.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad