English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکاره‌كانی ڕێگریكردن لەدابەزاندنی کێشت ئاشکرابوو
2018-02-06 [12:18 PM]

​ZNA – هه‌ولێر


ئەگەر وات زانیبێت ھەڵەت نەکردوە لە ڕێجیمە خۆراکیەکەت ئەوا ئەو ٥ ھۆکارە دۆزرایەوە کە ڕێگربووە لە دابەزاندنی کێشت.


بەپێی ڕاپۆرتێکی جۆرناڵی رێکخراوی پزیشکیی ئەمەریکی لەساڵی ٢٠١٧ دەریدەخات کە ھۆکارەکانی ڕێگریکردن لە دابەزاندنی کێش بریتییە لە:


1- خواردنی چەور و کالۆریە بەرزەکان لەوە زیاتر دەخۆیت کە پێویستە، بۆ ئەوەی ھەفتەی نیوکیلۆ کێشت دابەزێنی دەبێت ڕۆژانە لە ١٥٠٠ کالۆری زیاتر نەخۆیت.

2- کەم خەوتن لە ٥ کاتژمێر کەمتر لە شەوێکدا سیستمی لەش تێکدەدات و کێش زیاددەکات.


3- کێشەکانی غوددە و ڕژێنەکان دەبێتە ھۆی زیادبوونی کێش و کاتێک چارەسەر دەکرێت نزیکی ٪١٠ی کێشی لەش کەمدەکات.


4- شکاندنی ڕێجیمی خۆراکییەکەت لە ڕۆژانی کۆتایی ھەفتە و خواردنی زیاتر لە ژەمێکی قورس لە ڕۆژەکەدا وەک خواردنی شیرینی و ژەمێکی چەور لەھەمان ڕۆژدا، پێویستە ئەم خواردنە قورسانە جار جارە بخورێت.


5- چەوری ورگ دابەزاندنی کێش خاو دەکاتەوە و کێشەی تەندروستی زۆری لەگەڵدایە لەچاو چەوری بەشەکانی تری جەستە و پێویستە ھەوڵبدرێت ئەم چەوریە زوو لاببرێت.





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad