English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چه‌ند زیانێكی زۆرخواردنی پیاز
2018-02-06 [12:36 PM]

​ZNA – هه‌ولێر


پیاز چەندین جۆری ڤیتامین و کانزای تێدایە لەنێویاندا ڤیتامین سی و ئەی و بی و سۆدیۆم و کالیسیۆم و فسفۆر و مەگنیسیۆم. 


ئەمانەش وادەکات پیاز چەندین سودی تەندروستی ھەبێ بۆ پاراستن لەپەتا و شێرپەنجە و نەخۆشیەکانی دڵ و نەرمبونی ئێسک، کەزیانی تەندروستی ھەیە ئەگەر زیادەڕەوی بکرێت لەخواردنیدا.


وێب سایتی Livestrong ی ئەمریکی ئاماژە بەچوار زیانی پیاز دەکات بۆ تەندروستی مرۆڤ: 


١. ھەستیاریی: ھەندێ کەس ھەستیاریان ھەیە بەرامبەر پیاز بۆیە زۆرخواردنی توشی برینی پێست و خوران و سوربونەوەی چاویان دەکات، سەرباری دابەزینی پەستانی خوێن.


٢. ئاوسانی سک: ئەمەش بەپێی راپۆرتێکی دەستەی پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ تەندروستی دەرکەوتوە گەدە ناتوانێ زۆربەی شەکرەکان ھەرس بکات بۆیە دەەبێ شەکرەکان بەنێو ریخۆڵەدا تێپەرێت تا بەکتریاکە بتوانێ شەکر بشکێنێت لەپرۆسەی تێکشکاندنی غازاتدا. بەوپێیەی پیاز بەشێوەیەکی سروشتی فرەکتۆزی تێدایە بۆیە ئەمە دەبێتە سەرچاوەیەکی غازات لای ھەندێ کەس لەگەڵ زیادبونی ئاوسانی سک و بۆنی ناخۆشی دەم دا.


٣. ترشەڵۆکی گەدە: زۆرخواردنی پیاز دەبێتە ھۆی زیادبونی رێژەی ترشەڵۆک لەسورێنچک و ھەستکردن بەدڵەکزێ.


٤. پیاز لەو سەوزانەیە کەکارلێک ناکات لەگەڵ پێکھاتەکانی تری وەک پیازی سەوزدا کەرێژەیەکی زۆری ڤیتامین کەی تێدایە بەڵام زۆرخواردن و بونی چەند پێکھاتەیەکی دەرمان تێیدا، پێویستە زۆرخۆری نەکرێت تێیدا.





ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad