English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەی سوپای پاسداران:جۆرە موشەكێكمان ھەیە كە ئەمریكا و رووسیاشآ نیانە
2018-02-06 [04:20 AM]

​ZNA - هەولێر


جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێ موشەكێكیان ھەیە كە نە ئەمریكا و نە رووسیا نیانە.

ئاژانسی ئیرنا له زمان حوسێن سەلامی جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كردۆتەوە كە دروست كردنی موشەك لە دەستكەوتەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە و ئێستا ئەم وڵاتە خاوەنی جۆرە موشەكێكە كە نە رووسیا هەیەتی و نە ئەمریكا.

بە گوتەی سەلامی، ئێران دەتوانێت بەو جۆرە موشەكە ھەموو جۆرە كەرەستەیەكی سەربازیی وشکانی و دریایی بپێکێت.

ئەم فەرماندەیەی پاسداران دەڵێت ئەمە موشەكی كروز نیە، بەلكوو بالستیكیە و دەتوانێ بە توانایی ھەشت ھێندەی خێرایی دەنگ ئامانجەكە بپێكێ. ئەمجۆرە موشەكەش نە لە ئەمریكایە نە لە رووسیا تەنیا لە ئێرانە.

پێداگری ئێران لەسەر بەردەوامبوونی لە دروست كردنی موشەك ھاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی گوشارە نێودەولەتیەكان بۆ كوتایی ھێنانی ئێران بە پرۆگرامی پەرەپێدانی موشەكی.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad