English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە سوارێز دەفرۆشێت 
2018-02-06 [06:35 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ناچار دەبێت لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە دەست بەرداری گۆڵکاری تیپەکەی لویس سوارێز بێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی ستاری ئینگلیزی , لویس سوارێز لەوەرزی داھاتوو یانەی بەرشەلۆنە جێ دەھێلێت و روو دەکاتە یانەی چێلسی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , زۆرینەی پێشبینیەکان بۆ ئەوە دەچن کە وەرزی داھاتوو لویس ئەنریکی دەبێتە راھێنەری یانەی چێلسی و ئەنریکیش پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ سوارێز ھەبوو و لەگەڵ خۆی دەیباتە یانەی چێلسی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , وەرزی داھاتوو یانەی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ ئەنتوان گریزمان دەکات بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ و بۆ ئەوەی یاسای دارایی تایبەت بە یەکێتی بۆپی پێی ئەوروپی نەشکێنێت ، ناچار دەبێت یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی بفرۆشێت و نزیکترین یاریزانیش بۆ فرۆشتن لویس سوارێزە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2695جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad