English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین پێوه‌ر بۆ ئیداره‌ی ئه‌و شاره‌ جگه‌ له‌ پێكهاتن ڕیژه‌ی ده‌نگی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كه‌
2018-02-06 [07:42 AM]

ZNA - ھەولێر


شڕوڤه‌كارێكی سیاسی رایگه‌یاند: هه‌ر هه‌وڵێك بۆ په‌راوێز خستنی پێكهاته‌ی كورد بدرێت له‌ شاری كه‌ركوك زیانه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی تره‌.

عبدالكریم احمد شڕوڤه‌كاری سیاسی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: به‌ داخه‌وه‌ دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر دۆخی كه‌ركوك و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر به‌ ئاراسته‌یه‌ك گۆرا كه‌ ئێستا كورد له‌و ناوچانه‌دا له‌ ئاستێكی خراپی گوزه‌ران و له‌ ئاستێكی خراپی كارگێری و بوونی پشكی موسته‌حه‌قی خۆیدایه‌ بۆیه‌ به‌ دوور نازانڕێت هه‌موو هه‌ولێك بدرێت ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كورد هه‌یبووه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا لێ بسه‌نڕێته‌وه‌.

ئه‌و شڕوڤه‌كاره‌ سیاسیه‌ گوتی: ئێستا حكومه‌تی عێراق شێوازی مامه‌له‌ كردنی له‌گه‌ل هه‌رێمدا له‌ چوار چێوه‌یه‌كدایه‌ كه‌ خۆی به‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بینێت كه‌ ئه‌و چوار چێوه‌ ته‌نها بۆ مامه‌له‌ی نێوان دوو ده‌وله‌ت ده‌كرێت كه‌ شه‌ریان كردبێت و یه‌كێكیان سه‌ركه‌وتوو بن.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: مامه‌له‌ی دروست بۆ پێكهاته‌ی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان له‌ كه‌ركوكدا گفتوگۆ و پێكهاتنه‌ له‌ شێوازی به‌رێوه‌ بردنی ئه‌و شاره‌ نه‌ك گرتنه‌به‌ری شێوازی تر و رێژه‌ی له‌ %32 پرۆژه‌یه‌كی كۆنه‌ و باشترین پێوه‌ر بۆ ئیداره‌ی ئه‌و شاره‌ جگه‌ له‌ پێكهاتن ڕیژه‌ی ده‌نگی هه‌ر پیكهاته‌یه‌كه‌.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad