English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال و سانجێرمان رکابەری لەسەر یاریزانێک دەکەن 
2018-02-06 [07:53 AM]

ZNA- ھەولێر 


ھەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ریال مەدریدی ئیسپانی رکابەری یەکتری دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزانێکی یانەی یۆڤانتس .

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی رای سپۆڕتی ئیتاڵی , یانەی پاریس سانجێرمان چاوی بڕیووەتە تواناکانی پاولۆ دیبالا و دەیەوێت لە ھاوینی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ مۆربکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , بریکاری کارەکانی دیبالا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی سانجێرمان سازداوە بەمەبەستی قسەکردن لەسەر گواستنەوەی دیبالا بۆ یانەی پاریسی . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لەلای دیکەش یانەی ریال مەدرید دەیەوێت لە ھاوینی داھاتوو بۆند لەگەڵ دیبالا مۆر بکات و بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی یۆڤانتس کردوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 391جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad