English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روحانی له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پوتین رەخنەی له هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین گرت
2018-02-06 [08:13 AM]

ZNA- هەولێر


 

دوای ئەوەی بەرپرسانی کورد له عەفرین، رووسیایان بەوه تۆمەتبار کرد که له هێرش بۆ سەر عەفرین دەستی لەگەڵ تورکیا هەیه، "حەسەن روحانی" سەرۆک کۆماری ئێران له پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ "ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری رووسیا، دژایەتیی خۆی بۆ بوونی هەر هێزێکی بیانی له سووریا به بێ رەزامەندیی گەل و حکومەت راگەیاند.

 

روحانی له گفتوگۆیەکەیدا لەگەڵ پوتین گوتوویەتی، به بڕوای ئەو درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر "باکووڕی سووریا" له بەرژەوەندیی هیچ کام له وڵاتانی ناوچەکه نییه و هیواداره هەموو وڵاتانی ناوچەکه رێز له سەرەوەریی خاک و دەسەڵاتی سووریا بگرن.

 

سەرۆک کۆماری ئێران داوای هاوکاریی هاوبەشی تاران، ئانکارا و مۆسکۆ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و جێگیریی سووریا و رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر کردووه.

 

لەم گفتوگۆیەدا پوتین گوتوویەتی: "بوونی هەر هێزێکی سەربازی له سووریا دەبێت به رەزامەندیی حکومەت و رێگەپێدانی ئەنجومەنی ئاسایش بێت، جگه لەوه، دەستوەردانی له کاروباری وڵاتێکی سەربەخۆیه."

 

زیاتر له دوو هەفتەیه سوپای تورکیا و هێزەکانی "سوپای ئازاد"ی سووریا که چەندین گروپی ئیسلامیی توندڕەو پێکهاتووه، هێرشەکانیان بۆ داگیر کردنی "عەفرین"ی رۆژئاوای کوردستان دەست پێکردووه و تاکو ئێستا جگه له کوژرانی هێزەکان، له هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچەیه، به دەیانی هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون که بەشێکی زۆری ژن و منداڵن.





ئەم هەواڵە 1039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad