English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی؛ رێگری لە بڵاوکردنەوەی بڕێکی زۆر رێدبول دەکرێت
2018-02-06 [08:15 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەھۆی رێگەپێنەدانی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی یەوە بەفرۆشتن، لیژنە ھاوبەشەکان رێگری لە بڵاوکردنەوەی بڕێکی زۆر خواردنەوە ووزەبەخشەکان دەکات و سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانیش رایدەگەیەنێت گەرێنراوەتەوە بۆ ئەو شوێنەی لێیھاتووە.

 

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لەلایەن ئاسایشی ئابووریەوە و بەنووسراوی فەرمی ئاگادار کراینەوە لە ھەبوونی ٢ سەد و  پەنجا کێس خواردنەوە ووزەبەخشەکان، کە پێشتر و لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڕیاری قەدەغەکردنی دراوە.

 

 سەرۆکی لیژنەکان ووتیشی: بڕیاری قەدەغەکردنی خواردنەوە ووزەبەخشەکان، پەیوەندی بەو پێکھاتەوە ھەیە کە دروستکردنیدا بەکارھێنراوە و ئەگەری کێشەی تەندروستی بۆ بەکارھێنەرانی دروستدەکات.

 

ووتیشی: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، بەھاوکاری ئاسایشی ئابووری، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت خواردنەوە ووزە بەخشەکەی ناردۆتەوە بۆئەو شوێنەی کە بازرگانەکە ھاوردەی شاری سلێمانی کردووە.

 

 ئاماژەی بۆئەوەشکرد، رۆژانە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتی دەکات و لەلایەن ئەندامانی لیژنەکانەوە کەلە کەسانی پسپۆڕو شارەزای بوارە جیاوازەکان پێکھاتوون پشکنین بۆ ئەو کاڵاو شمەکانە دەکرێت کە لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بەکاردەبرێن، لەکاتی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەکان سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 6520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad