English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژی ئەنجامدانی ھەلبژاردنەکانی کوردستان دیاری دەکرێت
2018-02-07 [09:52 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمڕۆ حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ كۆمسیۆن كۆببنه‌وه‌ و رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمى كوردستان ده‌ستنيشانبكه‌ن.

 

ئامینە زکری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ چوارشەممە ٧-٢-٢٠١٨سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و کۆمسیونی سەربەخۆی ھەلبژاردنەکان و لەگەل پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە دیاریکردنی رۆژێک بۆ ھەڵبژاردن لە پەرلەمان گفتووگۆی لەسەر دەکرێت.

 

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: لە -١٧-١٢-٢٠١٧ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نامەیەکی بۆ پەرلەمان ناردبوو کە لەو نامەیەدا ھاتبوو کە پەرلەمان بۆ ماوەی ٣ مانگ ھەموو رێکارە یاسایەکان بگرێتە بەر بۆ ئەنجامدانی ھەلبژاردنەکان، ھەروەھا کۆمسیونیش ئامادەکاریەکانی خۆی بکات، پێشوتریش چەند کۆبوونەوەیەک لە گەل کۆمسیونی سەربەخۆی ھەلبژاردنەکان ئەنجام درابوو.

 

ئامینە زکری گووتیشی: حکومەتى هه‌رێم بەڵێنی بە کۆمسیۆن داوە ھەموو داواکاريیەکانی جێبەجێبکات، بە مەرجێک ئامادەکاریيەکان لە ماوەیەکی کورت تەواو بکات، کۆمسیۆنیش پێویستی بە 105 رۆژە بۆ ئەوەی ئامادەکاری تەواو بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکات، بە تایبەت کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم، یەکەم ھەڵبژاردنی فەرمیە ئەنجامی بدات، تا رۆژی ھەڵبژاردنیش یەکلا نەکرێتەوە ئەوان ناتوانن، دەست بە ئامادەکاریيەکان بکەن.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1147جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad