English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روژنامەیەکی بریتانی:ئه‌و ناكۆكی و ململانێ تائیفیه‌ی ئێستا لە عێراق هه‌یه‌ ده‌بێتە دەرفەتی هەستانەوەی داعش
2018-02-07 [10:15 AM]

ZNA-هەولێر


رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ به‌وه ‌ده‌كات، ئه‌و ناكۆكی و ململانێ تائیفیه‌ی ئێستا لە عێراق هه‌یه‌، ده‌بێته‌ ده‌رفه‌تی هه‌ستانه‌وه‌ی داعش و ریزه‌كانی خۆی رێكده‌خاته‌وه‌و جارێكی دیكه‌ هێرش ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر عێراق و سووریا.


به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه‌ تا ئێستا، داعش رۆژانه‌ هێرشی ئه‌نجامداوه‌و له‌ ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سووریا رووبه‌ڕووی ھێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د بوونه‌ته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌وناوچانه‌ ده‌ركرابوون.


روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ جارێكی دیكه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ پارێزگای حه‌ما، به‌تایبه‌تی له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه‌و به‌خێرایی كۆنترۆڵی چه‌ندین پێگه‌ی هێزه‌ ئۆپۆزیسۆنه‌كانی دیكه‌یان كردووه‌ و ته‌نانه‌ت رووبه‌رێكی خاكیان له‌ سنووری حه‌له‌ب خستووه‌ته‌‌وه‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆیان.


روژنامەکە ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی داعش له‌ عێراق، نوسیوویه‌تی "به‌ پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی كه‌ گرووپه‌كانی چاودێری له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق كۆیانكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه‌ كه‌ چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كان 440 هێرش و كرده‌ی توندوتیژیان ئه‌نجامداوه‌، ته‌قینه‌وه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و تیرۆری تاكه‌كه‌سی و رفاندن له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كان به‌شێكی ئه‌و ھێرشانه‌ بوون".


به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌، ئه‌و 440 هێرشه‌ له‌ماوه‌ی 104 رۆژدا ئه‌نجامدراوون و دواین كرده‌وه‌شیان رۆژی هه‌ینی رابردوو بووه‌".
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ بریتانییه‌كه‌، پیده‌چێت داعش ئاماده‌ییه‌كی به‌هێزی له‌ پاریزگای دیاله‌ و مووسڵ و ئه‌نبار هه‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش زۆره‌ كه‌ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ریان هێشتا له‌و ناوچانه‌دا خۆی حه‌شاردابێت.





ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad