English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا خه‌رجی بودجه‌ی‌ ئه‌فغانستان ئاشكرا ده‌كات
2018-02-07 [10:48 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


له‌دوای هێرش و په‌لاماره‌كانی ئه‌م دوایه‌ی ئه‌فغانستان، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، جەنگی ئەفغانستان ساڵانە ٤٥ ملیار دۆلار لەسەر ئەمریکا دەکەوێت.

رانداڵ سکرێڤەر گەورەی بەرپرسانی کاروباری ئاسیا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەردەم ئەنجومەنی پیران وتی، ٥ ملیار لە ٤٥ ملیاری ئەمساڵی جەنگی ئەفغانستان، بۆ پشتیوانی هێزەکانی ئەفغانستان بووە، ١٣ ملیاری بۆ هێزی ئەمریکی و ئەوەی تریش بۆ پاڵپشتی مادی هەروەها هاوکاری ئابووری ئەو وڵاتە خەرجکراوە.

کۆبوونەوەی لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکان لە ئەنجومەنی پیران لەدوای هێرش و پەلاماری ئەمدوایه‌ی ئەفغانستان دێت، کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژران.

ئەمریکا ١٦ هەزار سەربازی لە ئه‌فغانستاندا هه‌یه‌ .

 





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad